سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
محەمەد رزگار
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
چەند کەسێک بەناوی بەشی زیادەڕۆی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیەوە داوای پارەیان لەهاووڵاتیان کردوە، سەرۆکایەتیی شارەوانیش دەلێت: ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە شارەوانییەوە نییە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، ئەمڕۆ دوای بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتییەک، دەرکەوت بەناوی بەشی زیادەڕەوی سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە چەند کەسێک داوای پارەیان لە هاووڵاتییان كردووه.
بۆیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەین كە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە شارەوانیی سلێمانییەوە نییە و لەکاتی رودانی هەر حاڵەتێکی لەم جۆرە، دەستبەجێ بەشی یاسای سەرۆکایەتیی شارەوانیی یاخود نزیکترین بنکەی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە ، بۆ مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە کە تاوانی لەو جۆرە ئەنجام دەدەن .