لەرۆژی 11 تاوەکو 23ی ئەم مانگە پشووی بەهارە لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات
محەمەد رزگار
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
لەرۆژی 11 تاوەکو 23ی ئەم مانگە پشووی بەهارە لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت: ئەو ناوەندانەی خوێندن دەگرێتەوە کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، پشووی بەهارە لەرۆژی 11ی 3ی 2025 ، تا 23ی 3ی 2025 دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە 24ی 3ی 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.



