پێشنیوەڕۆی دوێنی دوومنداڵ لە گوندی سۆفیانی  ناحیەی بنگردی لە قەزای دوکان  لەبەردەم ماڵەکەیاندا عەلاگەیەک دەدۆزنەوە کەتەقەمەنی تێدابووە، دەستکاری دەکەن و پیاندا دەتەقێتەوە.

فەرمان ئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند؛ دوو منداڵ بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە خوشک و برای یەکترن بەهۆی تەقینەوەیەک پیاندا بەسەختی بریندار بوون  دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیان رەوانەی سلێمانی کراون.

ئەو دوو منداڵە  خوشک و برای یەکترن یەکێکیان تەمەنی حەوت ساڵە و ناوی  کەژێ میقداد و ئەوی دیکەش تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی كێوار میقدادە و بەهۆی تەقینەوەکەوە دەستێکی لەدەستداوە.