چوپێکی کۆچەران بە نزیکەی 70 سەرنشینەوە لە کەناڵی ئینگلیز کون بووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن. رەنج پشدەری رۆژنامەنووسیش بۆ کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، زیاتر لە 20 سەرنشینیان کوردن.

چوپەکە نزیکەی 100 سەرنشینی لەسەرە و رەنج پشدەری رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاوەکو سەعات 10 و 30 خولەکی پێنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆچەرەکان هێڵی ئینتەرنێتیان هەبووە و لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵیاندا، بەڵام ئێستا پەیوەندییەکانیان پچڕاوە.

باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 20 کرد لەناو کۆچەرەکاندا هەن و زۆرینەیان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن.

وتیشی، لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسا قسەیان کردووە و داوای لۆکەیشنی شوێنی رووداوەکەیان لێکردوون، بەڵام کۆچەرەکان هێڵی ئینتەرنێتیان نەماوە تاوەکو لۆکەیشنیان بۆ بنێرن.