گەنجێک لە گوندێکی سنووری ئاکرێ لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا
١ی ئازاری ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی باکوورمان لە سنووری ئاکرێ گەنجێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا و پۆلیسی قەزاکەش دەڵێت، لە دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە.
نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کوژراوەکە ناوی "وەیوەت لەزگین"ـە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شەڕەکەوە، برایەکی کوژراوەکە برینداربووي.
هاوکات پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، لە دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 406 راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامەوە.



