فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عومەر مەحمود فەقێ دەرکرا
سام
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
لەسەر بێڕێزیکردن بە کەسوکاری ئەنفال فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (عومەر مەحمود فەقێ) دەرکرا.
ئەکرەم ساڵح سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بە کوردسات نیوزی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای کەلار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (عومەر مەحمود فەقێ) دەرکرد بەهۆکاری ئەوەی لە پارچە ڤیدیۆیەکدا سوکایەتی بە کەسوکاری ئەنفال کردووە و ستایشی سەدام حسێنی کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، "لە دوای دەرچونی بڕیارەکەوە، دادگا رێکارەکان دەگرێتە بەر".
عومەر مەحمەد فەقێ لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ستایشی سەدام حسێنی کرد و بێڕێزی بە کەسوکاری ئەنفال کرد، ڤیدیۆکە کاردنەوەی لێکەوتەوە و ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرکرا.



