ئەمڕۆ وەفدی ئیمڕاڵی لە سلێمانی كۆبوونەوەكانی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی دەست پێدەكات، بڕیارە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد  تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كۆببێتەوە.

وەفدی ئیمڕ‌اڵی كە پێكهاتوون لە سری سورەییا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و كاسكین بایندر، هاوسەرۆكی گشتی دەبەپە و ئەندامانی فەرمانگەی یاسایی و وتەبێژی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەم پارتی، سەرەتا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكەن.

دواتر وەفدەكە بە جیا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  كۆدەبێتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.

ئەوەش لە كاتێكدایە وەفدی ئیمراڵی لە 28ی 12ی 2024 لە زیندانی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان كرد، دواتر پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە حزبە سیاسییەكانی توركیا، لە رۆژی 15ی ئەم مانگەش سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.