سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە
یەحیا
٧ی شوباتی ٢٠٢٥
بڕیارە سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆببێتەوە و تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنگ بكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عیراق.
پەیامنێری كوردسات نیوز زانیویەتی گرنگترین تەوەرەكانی كۆبوەنەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆی دەبینێتەوە لە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دەرەنجامانەی كە هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا پێی گەیشتوون، هەروەها مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.