لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە، كاركردن بە سیستمی پارەدانی كاش، لە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە رادەگیرێت و كار بە پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە، لە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر هاووڵاتییەك سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكات، پێویستە خاوەنی كارتی بانكی بێت، بەپێچەوانەوە هیچ كارێكی بۆ رایی ناكرێت.