دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە بووە هۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگای پێنجوێن-سلێمانی و گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە.


لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندوە، هۆکاری روداوەکەی شەوی 5-2-2025 کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی،
دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێردا لە ناحیەی ناڵپارێز.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپاش بریندارکردنی یەکێکیان بە چەقۆ، تۆمەتبار شوێنیان دەکەوێت و دەبێتە هۆی وەرگەڕان و گیان لەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە.

ئەوەش هاتووە، تۆمەتباردوای روداوەکە هەڵهاتووە و لە پاش بەدواداچونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکراوە و 
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.