بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا رۆژنامەنووس و پێشكەشكار وریا حەمە كەریم و مامۆستایەكی هۆڵی لەشجوانی گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و بەهۆیەوە رۆژنامەنووس و پێشكەشكار وریا حەمەكەریم و ئارام فەتاح مامۆستای هۆڵی لەشجوانی گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی هاتوچۆی عەربەت رایگەیاند، وریا حەمە كەریم ئۆتۆمبێلەكەی وەستاندوە و ویستویەتی هاوكاریی مامۆستا ئارام بكات، لەو كاتە بارهەڵگرێك خۆی بە ئۆتۆمبێلی هەردووكیاندا كێشاوە و گیانیان لەدەستداوە، شۆفێری بارهەڵگرەكەش كە ئێرانییە، بریندار بووە و لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانییە.