بڕی 100 هەزار لە موچەی بەشێك لە خانەنشینانی هەرێم بڕدراوە، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانیش دەڵێت چاوەڕێی بڕیارێكی سودانین بۆ گەڕانەوەی بەو بڕە پارەیە.

ژیان سابیر بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بڕی 100 هەزار دینار لە موچەی ئەو خانەنشینانەی موچەكەیان خوار ملیۆنە بڕدراوە. وتیشی ئەو 100 هەزار وەك دەرماڵەی ژیان لە لایەن سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ خانەنشیان بڕدراوەتەوە، بەڵام بەپێی بڕیارەكە تەنها خانەنشینانی پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە و هەرێم ناگرێتەوە و چەند مانگە بە هەڵە دراوە بە خانەنشینانی هەرێم.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو 100 هەزارە، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی رایگەیاند، دەبێت سودانی ئیمزای بكات تاكو خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە، ئەگەر نا ئەو دەرماڵەیە بە تەواوەتی دەبڕدرێت.