وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەشدەکرێت
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی وەزارەت دابەشدەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامدا، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکراوەتەوە کە هاوكاری دارایی بەردەوام دەبێت.