لەناو دادگایەکی هەولێر هێرشکرایە سەر پارێزەرێک و بریندارکرا
محەمەد رزگار
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەناو دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە هێرشکراوەتە سەر پارێزەرێک و بریندارکراوە.
بەختیار حەیدەر سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان سكاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کردووە و تێیدا داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکرێت، هاوکات ئەو کەسانەی هێرشیان کردوەتە سەر ئەو پارێزەرە روبەروی یاسا بکرێنەوە.
راشیگەیاندووە، وەکو سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتگیری تەواوی ئەو پارێزەرە دەبین و نوێنەری یاساییمان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و ئامادەبوون لەکاتی لێکۆڵینەوە دەستنیشانکردووە.

