بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی بە رەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختەی دیکە ساغ بکاتەوە.

راشیگەیاند، داواکارین لە هاووڵاتیان لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، .پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104)