قوباد تاڵەبانی: لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەین بۆ دابینکردنی داراییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و موچە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە میانی .دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و موچە.