کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى



