قوباد تاڵەبانی: بەبێ بەشداری زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا گەشەسەندنێکی راستەقینە بەدینایەت
سام
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.
لە بڵاوکراوەیەکیشدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، " ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی رۆڵی رێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە، جەختیشم کردەوە کە بەبێ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێز و بەشداری زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا گەشەسەندنێکی بەردەوام و راستەقینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدینایەت".


