بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەرکراوە.

دوای ئەوەی بڕیار درا کە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ناتوانن بێنە سەر شەقامەکان و گەر ئەو کارە بکەن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا دەگیرێت، کێشەکە چارەسەرکراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایگەیاند، "هیوادارین لە هەولێر و دهۆک و سۆرانیش کێشەکە چارەسەر بکرێت".