وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر لە كۆبوونەوەدان، پرۆسەی سیاسی لە قۆناغی داهاتووی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی حكومەت و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن.

 

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەك، وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر درێژە بە كۆبوونەوەكەیان دەدەن و لە دوو رۆژی رابردوودا هەر رۆژێك نزیكەی 12 سەعات لە كۆبوونەوەدا بوون.

 پێكهێنانی كابینەی حكومەت 
 

پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، وەفدی تەكنیكی هەردوولا، گفتوگۆ لەبارەی پۆستەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن، هەروەها پرۆژەیەك ئامادە دەكەن لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە قۆناغی داهاتووی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەت و پێداچوونەوەش بە دەسەڵاتی وەزیر و لێپرسراوانی تری حكومەت دەكەن، هەروەها رێگەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد دادەنێن.

یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وتیشی، وەفدە تەكنیكییەكە تاوتوێی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەگە و پرسی دەروازە سنورییەكان و داهات و خەرجی دەكەن.