وەفدی دانوستانكاری یەكێتی وپارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە هەولێر كۆدەبنەوە، بڕیارە سبەینێش وەفدی دانوستانكاری هەردوولا كۆبوونەوەیەكی دیكە بكەن.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت لە هەولێر بەرێوەدەچێت و درێژكراوەی كۆبوونەوەكەی دوێنێیە كە تا ئێستا سێ جار كۆبوونەتەوە.
بڕیارە سبەینێش لەسەر ئاستی باڵا، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆببێتەوە.



