قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەبەردەم ساڵێکی نوێی هەستیار و یەکلاکەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

ساڵی نوێ لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بەهیوای ئەوەی لەساڵی 2025 دا دەرفەتی بەدیهاتنی زۆر لە ئامانجە دواکەوتووەکانی گەلەکەمان بڕەخسێت.

لەبەردەم ساڵێکی نوێی هەستیار و یەکلاکەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین، لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک کە سەرچاوەی سەرەکی هەموو هێز و دەسەڵاتێکن کە هەیە.

دووبارە پیرۆز بێت.