مەسعود بارزانی: بە زووترین كات كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات بە زووترین كات كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەبێت وەڵامی دەنگ و داواكاریی خەڵكی كوردستان بدرێتەوە، بە زوویی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت.
سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا كە بۆ هاتنی ساڵی نوێ بڵاوی كردۆتەوە داوا دەكات، لە چوارچێوەی دەستور و ڕێككەوتنەكان و لە رێگەی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم، كێشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەر بكرێن و چیتر كۆسپ و تەگەرە بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان دروست نەكرێن.



