وەزیری تەندروستی رەتی دەكاتەوە كە بۆ پشكنینی نەخۆش تاقیگەی نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی درابێت بەكەرتی تایبەت

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بۆ پشكنینی نەخۆش هیچ یەكێك لە تاقیگە و نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی نەدراوە بە كەرتی تایبەت و هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەكاتەوە كە ئەو هەواڵە دورە لە راستییەوە و ئەركی وەزارەتەكەیەتی كە سەرپەرشتی كردن،  جێبەجێ كردن  و ئەنجامدان و گەڕاندنەوەی پشكنینەكە بۆ چارەخوازەكان بكات.

وتیشی: پشكنینی چارەخوازەكان لە (١٠٠%) لای وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە،. وەك دەرمان نییە كە نێوی لای حكومەت و بەشەكەی دیكەی لای كەرتی تایبەت بێت.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، نرخی بلیت و پشكنییەكان وەك پێشتر دەمێننەوە و ئاڵوگۆڕ لە نرخەكانیاندا ناكرێت، كەلەنێوان (٥٠٠ بۆ ١٠٠٠) دینار دەبێت، بەڵام هەندێك پشكنینی دیكە هەیە كە كەمێك نرخەكەیان بەرزە و بەگشتی نرخەكانیش زۆر كەمە..