مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر کەمال غەمبار دەکات
هەساو ئەمیر
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و رەخنەگری ئەدەبی کەمال غەمبار دەکات.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و رەخنەگری ئەدەبی دکتۆر کەمال غەمبار، پرسە و هاوخەمی خۆمان بە ئێوە و خانەوادەکەتان و نێوەندی روناکبیری کوردستانی رادەگەیەنێین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مامۆستا کەمال غەمبار، روناکبیريکی نیشتمانپەروەر و نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی دیار بوو، خاوەنی دەیان نووسین و بەرهەمی بەپێزە بۆ کتێبخانەی کوردی، مامۆستا و پەرورەدکارێکی گەورەش بوو، لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بە هەموولایەک بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات".
ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال غەمبار نووسەر و وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.



