وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێک گیانیلەدەستدا
هەساو ئەمیر
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نزیک رێگای بان راسای لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان- پاتڕۆڵ وەرگەڕا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە سەرەتا بریندار بووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.



