وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە ١/١ تاکو ٣/١/٢٠٢٥، کرایە پشوو.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لەسەر داوای زۆرینەی بازرگانانی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینی واتا لە ١/١ تاکو ٣/١/٢٠٢٥، کرایە پشوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی شەممە واتە ٤/١/٢٠٢٥ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە دەبێت.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ رایگەیاندبوو، لە رۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٤، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، ٢ـی ١ـی ٢٠٢٥، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت.