تەنها لەمشەودا لە سنوری بەردەڕەش سێ کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
تەنها ئەمشەو لە سنوری ئاکرێ دوو روداوی هاتوچۆ رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسیکیش بریندارە.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "لە دوو روداوی جیادا لە سنوری ئاکرێ و بە دیاریکراوی لە بەردەڕەش سێ کەس بونە قوربانی، لە روداوی یەکەمدا گەنجێکی ١٨ ساڵ گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشدا، "لە روداوی دوهەمیشدا کە درەنگانێکی رویدا، دایکێکی ٤٥ ساڵ و کچەکەی کە ١٥ ساڵ گیانیانلەدەستدا، هەروەها کوڕەکەشی کە شۆفێر بووە و تەمەنی ٢٠ ساڵە بەسەختی بریندارە".



