ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج كوژرانی شەش چەكداری گروپە هاوپەیمانەكانی توركیای راگەیاند
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و هەسەدە کوژرانی ١٣ چەكداری گروپە هاوپەیمانەكانی توركیایان راگەیاند.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاند، لە درێژەی شەڕ و پێكدادانەكانیان دژی گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا، لە میحوەری "ئەبو قلقلی" باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبەج، شەش چەكداری گروپە هاوپەیمانەكانی توركیایان كوشتووە و دوو ئۆتۆمبێلی ئەو گروپەشیان تێكشكاندووە.
هاوكات، روانگەی سوریش بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی هەسەدە چوونەتە گوندێكی دەوروبەری رۆژهەڵاتی حەلەب و حەوت چەكداری گروپی "عمشات"ـیان كوشتووە، كە گروپێكی هاوپەیمانی توركیان.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی بە چەكی قورس و بە چڕی بەردەوامن لە بۆردومانكردنی شاری كۆبانێ.



