بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیندار و سەرجەم ئەندامانی ئەو حزبە دەکات.

لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵدا هاتووە، "هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین".

دەقی پەیامەکە

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین

‎برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

‎بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك 

‎ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و خزمەتگوزار دەكەینەوە، هیوادارم هەموومان پێكەوە بە رۆحێكی برایانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكەكەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان دەبێت.

‎شاد و سەرفرازبن 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان