نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە هەولێر نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ كارەكانی نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر بە بەشداری زیاتر لە ٨٠٠ ئەندام دەستپێدەكات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردودا كۆنفرانسی بازنەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەڕێوەچوون.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە رۆژی ٦ مانگی ٢ـی ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و تائێستا هەشت كۆنگرەی بەستووە.
لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیشدا كە ئەمساڵ بەڕێوەچوو، یەكگرتوو حەوت كورسی بەدەستهێنا.



