هەسەدە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان دەداتەوە و دەڵێت وتەكانی ئەردۆغان تیرۆریستییە و بۆ ترساندنی كوردەكانە.

پەیامێكی تیرۆریستییە

فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە، ڕایگەیاند، قسەكانی ئەردۆغان هەوڵێكە بۆ ترساندنی دانیشتوانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

راشیگەیاندووە،  ئەو شێوە قسە كردنەی ئەردۆغان، پەیامێكی ڕوونی تیرۆریستییە.

ئامانجی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

شامی ئاماژەی بەوەشكردووە،  تەنیا ئامانج لە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكوو ئامانجی سەرجەم گەلی كورد و سورییەكانە كە زۆر ئازاریان لە هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی سوریا و داعش و سوپای ئازادی سوریا چێشتووە.

پێویستە هەسەدە چەك دابنێن

ئەم قسانەی فەرهاد شامی لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، پێویستە هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان چەك دابنێن، ئەگەرنا بە توندی رووبەروویان دەبنەوە.