ئەمرۆ پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی دۆسێی كوژرانی "نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵان لە دادگای ئامەد بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی ١٠ی مانگی رابردوو دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد سێیەمین دانیشتنی لەبارەی دۆسیەی كوشتنی نارین گوران بەڕێوەبرد و چوار كەسی بە تۆمەتباری سەرەكی دۆسێی كوژرانی "نارین گوران" ناساند كە ئەوانیش دایك و برا و مام و دراوسێیەكی بوون و دواتر  پرۆسەی دادگاییكردنەی دواخست، ئەمرۆ ئەو چوار كەسە دادگایی دەكرێنەوە.

نارین گوران لە ٢١ی ئابی ئەمساڵ لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی رەزانی ئامەد بێسەروشوێنبوو، دواتر لە 8ی ئەیلول تەرمەكەی لە ناوچەی ئۆغڵاری سەر بە ئامەد دۆزرایەوە.