مەکتەبی سکرتارییەت: لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال پارێزەرەی ماف و تایبەتمەندی ئاینی مەسیحییەکان دەبین
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی بۆ کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی
ئەمڕۆ ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی سکرتاییەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەربێت) سەردانی کەنیسەی ماریوسفیان لە سلێمانی کرد .
لەوسەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت وێڕای پیرۆزبایی هیوایان خواست ئەم جەژنە بەخۆشی و لەکەشێکی کامەرانیدا بەڕێبکەن و ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا ، هاوکات بەگرنگیشەوە ئاماژەیان بە رۆڵی خوشک و برایانی مەسیحی لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە هەرێم کرد و تەئکیدیانکردەوە کە لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال پارێزەرەی ماف و تایبەتمەندی ئاینی مەسیحییەکان دەبن و وەک پێکهاتەیەکی گرنگی گەلەکەشمان رۆڵ و پێگەیان لەجوانترکردنی وێنای هەرێمەکەمان دیاروبەرچاوەو مایەی شانازیمانن .



