کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
هەساو ئەمیر
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای تاوەکو ٢٩ی ئەم مانگە بڵاوکردووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان، بەفر و باران دەبارێت.
کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەمجۆرە خستووەتە روو:
ئەمڕۆ چوارشەممە:
کەشێکی ساردی زستانی دەبێت، پلەکانی گەرما لە رۆژدا جێگیر دەبن، بەڵام شەوان سارد دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
سبەی پێنجشەممە:
ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی هەور دەبێت و لە ناوچە بەرزەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت و پلەکانی گەرما لە هەرێم جێگیر دەبن.
هەینی:
ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە هەرێم باران دەبارێت. پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
شەممە:
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەرێم و چەند ناوچەیەکی باکوور و ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت، هەروەها لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێم بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
یەکشەممە:
کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی شەممە دەبن.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دهۆک نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى
سۆران: ١١ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى