قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق".
دەقی پەیامەکە..
جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق، ئەزمونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیری ناوچەکە پێمان دەڵێت ئاسایش و سەقامگیری و چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان.



