سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌موو هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بین".
دەقی پەیامەکە...
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یاد و جه‌ژنه‌كانی كریسمس و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحه‌وه (سڵاوی خوای لێ بێت)، به گه‌رمی و له دڵه‌وه پیرۆزبایی له هاووڵاتییانی ئازیزی مه‌سیحیمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له ته‌واوی جیهانی مه‌سیحی ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی ئارامی و ئاسووده‌یی بێت، هه‌مووان پشوویه‌كی خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵێكی پڕ له كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتن بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌موو هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتووری فره‌ڕه‌نگیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا. كوردستان بێ جیاوازی به نیشتمان و لانه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژن له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/12/24



