یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ كردنەوەی كارگە ١٨٣ مۆڵەتی داوە بە خاوەنكاران
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە ساڵی ٢٠٢٤، بۆ كردنەوەی كارگە ١٨٣ مۆڵەتی داوە بە خاوەنكاران
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كارەكانی ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پلانی ئابوری، توانراوە چوار هەزار و ٦٤٥ مۆڵەت بۆ دامەزراندنی كارگە بدەن بە خاوەنكاران.
وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٤، توانراوە ١٨٣ مۆڵەت بۆ كردنەوەی كارگە بدەن، هەرووەها دوو هەزار و ١٦٥ هەلیكاریان رەخساندوە.



