لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڵاوکردەوە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەنگۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان رەتدەكاتەوە و دەڵێت، بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەنگۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لەبەرامبەر بڕێك پارەدا دوورە لە راستییەوە.
دەشڵێت، بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە لە میدیایەكی حزبییەوە، مەبەستی سیاسی و چەواشەكاری لە پشتەوەیە و دووپاتیدەكاتەوە، پەنابردن بۆ هەواڵی ساختە، بۆ مایەپوچبوونی سیاسی و جەماوەری دەگەڕێتەوە.
لەكۆتایشدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە رۆژی دەرچوونیەوە تا ئەم ساتە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.