وەفدێکی دەم پارتی لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەفدێکی دەم پارتی لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای یەكریزی گەلی كوردیان كرد.
وەفدەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سەرۆك مام جەلال بەردەوام پشتگیری لە یەكریزی گەلی كورد كردووە، هەر بۆیە داوای یەكریزی لایەنەكان دەكەن و ئاماژەیان بەوەشکرد، هاتوون تا لە سلێمانی پەیامی یەكریزی كورد دووپاتبكەنەوە.
هەروەها باسیان لە رەوشی رۆژئاوای كوردستانی كرد و جەختیانکردەوە، كە ئەمرۆ رۆژئاوا پێویستی بە پشتگیری هەموو لایەنە كوردستانییەكانە.
سەبارەت بە دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانیش رایانگەیاند، چاوەروانی بڕیاری دادگا دەكەن.



