حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی سەری ساڵی راگەیاند و بەکۆی گشتی رۆژانی پشوو و رۆژانی هەینی و شەممە، ١١ رۆژ پشوو دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٤، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، ٢ی ١ی ٢٠٢٥، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە، ٥ی ١ی ٢٠٢٥، دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم، تاوەکو ٢ی ١ی پشوی فەرمییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی ٣ و ٤ی مانگ بەر هەینی و شەممە دەکەون، کە ئەو دوو رۆژەش خۆیان پشووی هەفتەی دامودەزگاکانن، لە رۆژی ٥ی مانگەوە دەست بە دەوام دەکرێتەوە.