وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی سێشەممە موچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

رۆژی یەكشەممە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان لە بەرنامەی پرسی رۆژی كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەگەر موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرێت خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.