کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، سبەینێ و دووسبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت و ئەگەرى نمەبارانى کەم هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر.

ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت و ئەگەرى نمەبارانێکی کەم هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر.

کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٧ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٦ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى

سۆران: ٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ١٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەى سیلیزى