کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها ئەگەرى نمەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک.

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێش بە هەمان شێوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزی

گەرمیان: ١٩ پلەى سیلیزى

سۆران: ١٠ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ١٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٦ پلەى سیلیزى