سوپای توركیا لە برادۆست سێ مێردمنداڵی دەستبەسەركرد
لاوان
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سوپای توركیا لە گوندی خەلیفانی سنووری برادۆست سێ مێردمنداڵی بۆ ماوەی نزیكەی حەوت سەعات دەستبەسەركرد و دواتر رادەستی ئاسایشی كردنەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆ، لە نزیك گوندی خەلفیان كە دەكەوێتە دامێنی چیادێل لە سنووری برادۆست، سوپای توركیا سێ مێردمنداڵی دەستبەسەركردووە، كە لە دوو كچ و كوڕێك پێكهاتوون، بە ناوەكانی " شادی شێخۆ و نادیە شێخۆ و فازڵ حەتەم" كە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای توركیا نزیكی سەعات ٤:٣٠ خولەكی دوانیوەڕۆ سێ مێرمنداڵەكەی رادەستی ئاسایشی گوندی نزارییە كردووە و دواتر رەوانەی ئاسایشی سۆران كراون.
كەسوكاری ئەو مێرمنداڵانە بە كوردسات نیوزیان راگەیاند، مێردمنداڵەكانیان خوێندكارن و ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی دەوامیان نەبووە، شوانیان كردووە و بەشێك لە ئاژەڵەكانیان لە هێزەكانی توركیا نزیكبووەتەوە و دواتر لەلایەن سوپای توركیاوە دەستبەسەركراون.