وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی هەرێم دەكرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە رێگەی بانكەوە پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی هەرێم دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن پارەكە وەربگرن و بەسەر كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشی بكەن.