ھاتوچۆی سلێمانی: سبەینێ لە بەڕێوەبەرایەتیمان دەوام ئاسایی دەبێت و مامەڵەی ھاووڵاتیان رایی دەکرێت
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاسایی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەكاتەوە كە سبەینێ یەكشەممە لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاساییدەبێت و سەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان راییدەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكات هەر جۆرە مامەڵەیەكیان هەبێت لە هەر جێگایەكی بەڕێوەبەرایەتییەكە كارەكانی بۆ جێبەجێدەكرێت.



