دەزگای لوتكە: لە دە ساڵدا زیاتر لە ٧٦٣ هەزار هاووڵاتی هەرێم و عیراق كۆچیان كردووە
شنیار
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە ماوەی دە ساڵدا، زیاتر لە ٧٦٣ هەزار هاووڵاتی هەرێم و عیراق كۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا كردووە كە لەو ماوەیەشدا ٥٩٣ كۆچەریان گیانیانلەدەستداوە یان بێسەروشوێنبوون.
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن دەزگای لوتكەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا، ٧٦٣ هەزار و ٣٩٨ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق كۆچیان كردووە و داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، لە ماوەی ئەو دە ساڵەشدا ٣٤٥ كۆچەر ل رێی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٨ كۆچەریش بێسەروشوێنبوون.
هەر بەپێی ئامارەكەی دەزگای لوتكە، زۆرترین ژمارەی كۆچەرانی هەرێم و عیراق لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆماركراوە كە بە تەنها لەو ساڵەدا ١٨٦ هەزار و ٤٢٢ كەس كۆچیان كردووە.