فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) دەستپێشخەرییەكی بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو لە كۆبانێ راگەیاند بە ئامانجی نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە تۆڕی ئێكس ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ پابەندبوونیان بە ئاگربەستی سەرتاسەری لە سوریا، ئامادەن پێشنیازێك بخەنەڕوو بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو لە كۆبانێ و دووبارە دابەشكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكادا.

جەختیشیكردووەتەوە، ئامانج لەو دەستپێشخەرییە نەهێشتی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا و گرەنتی سەقامگیریی ناوچەكەیە بەشێوەیەكی بەردەوام.