بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارن دەردەکات
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم بۆ ماوەی ١٦ رۆژ، ئەو ماوەیەش بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شانزە رۆژ لە رێکەوتی (2024/12/20) تاکو (2025/1/5).
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خوێندکارانە ئەو ماوەیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.